لەپشتی پەردە
٣٠ لەخوێندنگەی کۆلێژی پیشەیی زێنە لەبیلەفێلد، لە چێشتخانەی خوێندنگە عەزیز زەڵاتە دەشواتەوە.لەو کاتەدا هاورێی خوێندنگە مۆهرین بیبەرو مریشک قاش قاش دەکات. لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا د.گریت مایەر ، خوێندکارەکان لە پۆلی پەنابەرەکان بەشیوازی پراکتیکی فێری چۆنیەتی ئامادەکردنی خۆراکی تەندروست دەکرێن: گۆشتی خاو نابێت لەسەر هەمان تەختەی زەڵاتە وورد بکرێت، بۆئەوەی نەبێتە گواستنەوەی بەکتریا بۆ ناو گۆشتەکە.
ئەمڕۆ ئەو چوارە تەنها هەروا بەسانایی چێشتلێنان ئەنجام نادەن" سوپاس ئەوە زۆر نایاب بوو، بەڵام دەبێت جارێکی دیکە ئەنجامی بدەینەوە". کامیرەمان مارک لوک پێویستی بەئامادەکاری ترە، ئەنجامدانی هەر کردارێک لەبەرهەمهێنانی فیلم لەمیدیای فیلمچایت لەهەر دیمەنێک کەڕوودەدات لەفیلمی" پاراستن لەپەتا " دەبیندرێت.کوڕە گەنجەکانی عێراقی و ئەفغانی وسوری سەرنج دەدەن و لەخۆشیان دڵنیان لەبەردەمی کامیرا پرسیارەکان بەزمانی ئەڵمانی وەڵام دەدەنەوە، هەرچەندە لەمێژ نین کە لێرەن.
خوێندکارەکان دەڕۆنە ژووری تاقیگەو تیمی کامیراش بەدوایانەوەیە. لەوێ سامپڵی دەسکی دەرگاو مشکی کۆمپیوتەرو ڕەشکەرەوەی تەختەڕەش،وەردەگرن. دەبینن کە کە بەکتریا ی لەسەر هەموو ئەمانە هەیە. نووسەری فیلمچایت کرستینا فنگەر لەگەڵ مامۆستاکە قسەدەکات.د.گریت مایەر ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی نەخۆشییەکانی پەتاو دەرزی کوتان لەگەڵ خوێندکارەکان .دواتر بەخێرایی پارچە نانێک لە کافێتریای خوێندنگە، دوایی تیمی فیلمەکە دەڕۆن بەرەو نۆڕینگەی پزیشکی ئافرەتان. لەگەڵ د.ئایسە تونا وجووتەهاوسەرێکی ئازەربایجانی ،کەکاردەکەن بۆفیلمی " دووگیانی ومنداڵبوون" وهەروەها وێنەگرتنی دیمەنی بابەتی " چارەسەری شێرپەنجە". سەرلەئێوارە هەموو شتێک تەواو دەبێت.کامیرەمان ئامادەکارییەکان دەکات لەسەر کۆمپیوتەرەکە پارچەکان دەبڕی.
لەڕۆژی دواتر کرستینا فنگەر سەیریان دەکات تاوەکو بڕیار بدات لەکوێ پێویست دەکات فیلمەکە ببڕدرێت.کەلەگەڵ بڕەڕ لوکاس تاپمایەر بۆ بڕین رێککەوتوون. لەگەڵیشی وێنەگیراوکان و چاوپێکەوتنەکان ومۆسیقا تەواو ئامادە دەکرێت.هەندێ وەڵامی چاوپێکەوتنەکان بەزمانی دایک وەڵامدراونەتەوە ، بۆیە تاتیانا ترێمباتچ لەبەشی خزمەتگوزاری کۆمەلایەتی خاچی سوری ئاڵمانی ئەو بابەتانە دەنێرێت بۆ لای وەرگێری خۆبەخش لە ئاژانسی میدیا. لەتیمەکەمان کەسێک نەبوو لەزمانەکانی کوردی(سۆرانی)،عەرەبی، ئازەربایجانی تێبگات. بۆ هەمان مەبەست بەڕیوەبەری پڕۆژە ونووسەر تیۆ کنێپەر لەگەڵ تیمێکی دیکە چوونە فەرزمۆڵد بۆ لای پزیشکی منداڵان د.کلاودیا هاماخەر.لەوێ خێزانی ئەلئامری بۆ پشکنینی پێشوەختە هاتبوون.لیانی تەمەن پێنج ساڵە چاودێری پزیشکی دەکرد کەچۆن برا بچووکەکەی دەپشکنی.ئۆلیڤەر دروکە لەزوومی کامێراکەی دەبینی چۆن یوسفی کۆرپە لەگەڵ منداڵەکانی دیکە لە دژی ئیفلیجی کوتانیان بۆ دەکەن.لیان پشکنینی بیستن و بینینی بۆ دەکرێت.و لەکۆتاییدا د.هاماخەر تامەرلانی شەش ساڵان دەپشکنی، کە سک ئێشەی هەیە. کامیرەمان چەندین جار و لەزۆر لاوە دیمەنەکان وێنەدەگرێت. بەهۆیەوە چەندجارێک لەسەر زەوی ڕادەکشێ و یاخود دەچێتە سەر پلیکانەوە یاخود کامیراکەی بەهۆی پێڕەوەکەی لەژوورەکە پاڵ دەدات.لەکۆرپەوە تاوەکو پزیشک لەچاوەروانیدان تاوەکو رووناکیەکان رێکدەخرێن، باکگراوندەکان دەدۆزرێنەوەو هەموو پرسیارەکان وەڵام دەدرێنەوە. بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، تیمەکە بەپانتایی بەناو نۆرتڕاین- ڤیستفالن گەڕان.دوای چەند هەفتەیەکی کارکردن هەموو فیلمەکان تەواو بوون. فەرمانبەرانی خاچی سووری ئەڵمانی و وەزارەتی تەندروستی نۆرتراین-ڤێستفالن ، سەیری دەکەن. گفت وگۆی لەسەر دەکەن لەبارەیەوە دەدوێن هەروەها لەبارەی گۆڕانکاری کردن، ستایش وپێشکەشکردنی تێبینی هەنگاوەکانی کار بۆ دواهەمین جار.دواتر نووسەر، گرافیکەر و بڕەڕ دوایین کاری بڕینی فیلم ئەنجام دەدەن. لێرەدا کۆتایی بە گەشتە سەرنجڕاکێشەکەتان دێت. هەمووان دڵنیان ، کە کۆچبەرەکان و پەنابەران بۆکامە فیلم دەگونجێن.لەمەوە زۆر بابەتی نوێ و یارمەتیدان فێر دەبن.